Accessibility links

ئەڵمانیا دەڵێت وڵاتانی ڕۆژئاوای باڵکان شایستەی دەرفەتێکی ڕاستەقینەن بۆ چوونە پاڵ یەکێتی ئەوروپا


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز لە بڕۆکسل گوتی وڵاتانی ڕۆژئاوای باڵکان دەبێت دەرفەتێکی ڕاستەقینەیان بدرێتێ بۆ چوونە پاڵ یەکێتی ئەوروپاوە، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو وڵاتانە ماوەی چەند ساڵێکی زۆرە کاردەکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەو مەرجانەی کە هەن بۆ چوونە ناو یەکێتییەکەوە.

شۆڵز لە بڕۆکسل پێش کۆبوونەوەکەی یەکێتی ئەوروپا و ڕابەرانی وڵاتانی ڕۆژئاوای باڵکان بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هاوڵاتیانی وڵاتانی ڕۆژئاوای باڵکان نزیکەی 20 ساڵە چاوەڕێی دەرفەتێک دەکەن بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپادا."

شۆڵز ئاماژەشی بەوەدا " زۆر گرنگە ئەمە ببێتە بەڵێنێکی متمانەپێکراو، چونکە ئەو هەوڵە زۆرانەی ئەم وڵاتانە داوییانە دەبێت لە بە ئەندامبوونیان لە یەکێتییەکەدا تەواو ببێت." وتیشی ئەڵمانیا لەپێناو ئەم ئامانجەدا کاردەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG