Accessibility links

شۆڵز ڕەخنە لە ' کێبڕکێی ئاشکرای ' وڵاتان دەگرێت لەسەر ناردنی چەک بۆ ئۆکرانیا


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز ڕەخنەی لە کێبڕکێ ئاشکراکەی نێوان هەندێک لە وڵاتان گرت لەسەر ئەوەی کێ دەتوانێت چەکی زیاتر و باشتر بدات بە ئۆکرانیا، وتی ئەوە زیان بە یەکگرتوویی نێوان هاوپەیمانان دەگەیەنێت.

شۆڵز بە پەرلەمانی ئەڵمانیای وت " ئەم یەکگرتووییە سەرەتا بە ئامادەکردنی بڕیارەکان بە نهێنی و دواتر ئاشکراکردنیان دەپارێزین و پتەوی دەکەین." ئاماژەشی بە هاریکارییەکانیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدندا سەبارەت بە بڕیارەکەیان بۆ پێدانی تانک بە ئۆکرانیا.

شۆڵز وتی " ئەوەی زیان بە یەکگرتووییمان دەگەیەنێت کێبڕکێی ئاشکرایە لەسەر ئەوەی کێ شتی زیاتر بکات لەوی دیکە، کێ تانکی باشتر و ژێرئاوگەڕ و فڕۆکەی باشتر بدات."

هاوکات لە هەواڵێکی جیادا وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بۆریس پیستۆریەس لە پایتەختی پۆڵەندا وتی هاوبەشە ڕۆژئاواییەکانمان دەکرێت لە سێ بۆ چوار مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا یەکەم یەکەی تانکی لیۆپاردی 2 ڕەوانەی ئۆکرانیا بکەن.

پیستۆریەس وتی " ڕەنگە لە سێ بۆ چوار مانگی سەرەتای ئەم ساڵدا لانیکەم یەک یەکەی تانکەکان ڕەوانەی ئۆکرانیا بکەین، دوای ئەوەش تاوەکو بتوانین بە خێرایی بەردەوام دەبین."

وتیشی ئەم یەکەیە 31 تانک لە خۆدەگرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG