Accessibility links

حکومەتی ئەڵمانیا ڕەتی دەکاتەوە سەردانی شۆڵز بۆ کیێڤ ڕۆژی پێنجشەممە پشتڕاست بکاتەوە


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز

گوتەبێژێکی حکومەتی ئەڵمانیا ڕەتی کردەوە ئەو هەواڵانە پشتڕاست بکاتەوە کە گوایە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز ڕۆژی پێنجشەممە لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن و سەرۆک وەزیری ئیتاڵیا ماریۆ دراگیدا گەشت بکات بۆ کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا.

ڕۆژنامەی فۆکەس لە زاری ڕۆژنامەی لا ستامپای ئیتاڵییەوە بڵاویکردەوە ڕۆژی پێنجشەممە سێ ڕابەری ئەوروپی سەردانی کیێڤ دەکەن، ڕۆژی یەکشەممەش ڕۆژنامەی بیڵد ئام زۆنتاگی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەدا سێ ڕابەرەکە بەنیازن پێش کۆبوونەوەکەی کۆمەڵەی حەوت کە بڕیارە لە کۆتایی مانگی شەشدا بەڕێوەبچێت سەردانی کیێڤ بکەن.

گوتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا گوتی " هێشتا ئەوە پشتڕاست ناکەینەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG