Accessibility links

شۆڵز پێشوازی لە هەوڵەکانی سعودیە و ئێران دەکات بۆ بونیادنانی پەیوەندییەک ' کەمتر ڕووبەڕووبوونەوەی ' تێدا بێت


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز پێشوازی لە ڕێککەوتنەکەی نێوان سعودیە و ئێران کرد بۆ دووبارە دامەزراندنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، بەڵام باسی لە ڕۆڵی چین نەکرد کە نێوەندگری کردووە لەو ڕێککەوتنەدا.

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ سەرۆک وەزیری بوتان لۆتێی شیرینگدا وتی " ئەوە باشە کە سعودیە و ئێران دەیانەوێت پەرە بە پەیوەندییەک بدەن لە نێوانیاندا کە ڕووبەڕووبوونەوەی کەمتری تێدا بێت."

شیرینگ وتی بوتان دراوسێی باشی هەیە لە هیندستان و چین، بەڵام نایەوێت لێدوان لەسەر ڕۆڵی چین بدات وەکو دانوستکارێک لە جەنگەکەی ناو ئۆکرانیادا، هۆکاری ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ بوونی هۆکاری زۆر.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG