Accessibility links

شۆڵز سەرکۆنەی سەرکوتکارییەکانی ڕووسیا دەکات


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز ستایشی ڕابەری ئۆپۆزسیۆنی ڕووسیا ئالێکسی ناڤاڵنی زیندانیکراوی کرد کە دوو ساڵ لەمەوبەر ژەهراویکرا و هەروەها سەرکۆنەی کارەکانی ڕووسیای کرد بۆ سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربڕین.

شۆڵز لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا وتی کاتێک ناڤاڵنی بۆ چارەسەر لە نەخۆشخانەیەکی بەرلین بووە قسەی لەگەڵدا کردووە، شۆڵز وتی ناڤاڵنی ئازا بووە بەوەی کە ویستوویەتی بچێتەوە بۆ ڕووسیا و شەڕ بۆ دیموکراسی و ئازادی و حوکمی یاسا بکات.

ناڤاڵنی دەستبەجێ دوای گەڕانەوەی بۆ ڕووسیا دەستگیرکرا و خرایە زیندانەوە.

شۆڵز وتی " ئەو جەنگەی ڕووسیا دژی ئۆکرانیا هەڵیگیرساندووە دەرەنجامی لەسەر ڕووسیاش دەبێت. پێشتر ئازادی و دیموکراسی خراونەتە مەترسییەوە. بەڵام ئێستا ئازادی ڕادەربڕین زۆر زیاتر لە مەترسیدایە و زۆرێک دەترسن بۆچوونی خۆیان دەرببڕن."

وتیشی لەبەر ئەوەیە زۆر گرنگە ناڤاڵنیمان بیربێت، لەبەر ئەوەی ئەو شەڕی بۆ باوەڕی خۆی دەکرد، " ئەو باوەڕەی کە خەڵک لە دیموکراسی و سەروەری یاسادا بە باشترین شێوە دەژین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG