Accessibility links

ئەڵمانیا لانیکەم 100 کارمەندی لە نوێنەرایەتییەکانی لە ڕووسیا لادەبات


سەرچاوەیەکی نزیک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاوە دەڵێت ئەڵمانیا زیاتر لە 100 کارمەندی نوێنەرایەتییەکانی لە ڕووسیا لادەبات، دوای ئەوەی مۆسکۆ سنوورێکی دیاریکرد بۆ ژمارەی ئەو کارمەندانەی کە لە وڵاتەکەدا کاردەکەن.

سەرچاوەکە وتی " ئەم سنوورە کە لەلایەن ڕووسیاوە داندراوە و لە دەستپێکی مانگی شەشدا جێبەجێ دەکرێت، داوای بڕینێکی گەورە دەکات لە بوونمان لە سەرجەم ڕووەکانەوە لە ڕووسیا."

سەرچاوەکە وتی ئەوانەی کە لادەبرێن بریتین لە مامۆستا و کارمەندانی قوتابخانەکان و ناوەندی گۆتێ، وتیشی پێویستە هاوسەنگیی لە بوونی دیبلۆماتی ئەڵمانیا لە ڕووسیا بپارێزرێت.

لە دوای دەستپێکردنی داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و ئەڵمانیا خراپ بوون، ئەڵمانیا پێشتر گەورەترین کڕیاری نەوت و گازی ڕووسیا بوو، لە ئێستادا یەکێکە لەو وڵاتانەی ڕۆژئاوا کە بەهۆی داگیرکارییەکەی مۆسکۆوە لە ئۆکرانیا سزای بەسەر ڕووسیادا سەپاندووە و پشتیوانی لە ئۆکرانیا دەکات.

سەرچاوەکە وتی سنوورەکە کە لە مانگی چواردا ڕاگەیەندراوە " تاکلایەنانە و بێ بیانووە و ڕێی تێناچێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG