وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک لەمیانەی کۆبوونەوەکەی هاوتاکانی لە یەکێتی ئەوروپادا وتی بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر قەیرانەکانی ئۆکرانیا هەفتەی داهاتوو سەردانی مۆسکۆ دەکات.
بێربۆک بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بۆ ماوەی دوو ساڵە هیچ گفتوگۆیەک لە ئەنجومەنی هاوپەیمانێتی ناتۆ – ڕوسیا ئەنجام نەدراوە، بۆیە پێم وایە هیچ لایەنێک نەهاتە سەر مێزی گفتوگۆکردن و پێشبینی ئەوە بکات لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا چارەسەرێک بدۆزنەوە."
وتیشی " دیبلۆماسی لە قەیرانەکاندا پێویستی بە سووربوون و ئارام گرتنێکی زۆر و دەمارێکی بەهێز هەیە، لەبەر ئەمەیە زۆر گرنگە بەشێوەیەکی بەرچاو سوود لە کەناڵە جیاوازەکانی پەیوەندی وەربگرین."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز