وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک وتی گرژییەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا زیاتر دەبن، بەڵام ئەڵمانیا هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسیی.
بێربۆک لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە قاهیرەی پایتەختی میسڕ وتی " دەبێت ئامادە بین بۆ سەرجەم سیناریۆکان."
لێدوانەکانی بێربۆک لەکاتێکدا بوو بەرلین داوای لە هاوڵاتیانی کرد ئۆکرانیا جێبهێڵن، هەروەها بەر لە سەردانەکەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز بوو بۆ ئۆکرانیا و ڕووسیا.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت گرژییەکان لەسەر ئۆکرانیا زیاتر دەبن
