دوابەدوای پەیوەندییە تەلەفونییەکەی لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەیدا، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئانالینا بێربۆک وتی ڕوسیا " ڕووبەڕووی دەرەنجامێکی گەورە " دەبێتەوە ئەگەر ئۆکرانیا داگیربکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتی لەمیانەی پەیوەندییە تەلەفونییەکەیدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ، بێربۆک داوای " گفتوگۆیەکی کراو و ڕاستگۆیانەی " کردووە لەگەڵ ڕوسیادا سەبارەت بە قەیرانەکانی ئۆکرانیا.
پەیوەندییە تەلەفونییەکە یەکەمین پەیوەندیی ئاشکرای نێوان ڕوسیا و ئەڵمانیا بوو دوای ئەوەی هەفتەی ڕابردوو حکومەتە هاوبەشەکەی ڕاوێژکاری نوێی ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز دەستبەکاربوو.
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا وتی " گفتوگۆیەکی ڕاستگۆ و کراوەمان دەوێت، سەروەری خاکی ئۆکرانیا نابێت پێشێل بکرێت."
لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە ستۆکهۆڵم کە لەوێ لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سوید و نەرویجدا کۆبۆوە، بێربۆک وتی " هەر جۆرە دەستوەردانێک لە سەروەری خاکی ئۆکرانیادا، دەرەنجامێکی گەورەی ئابووری و سیاسیی لێدەکەوێتەوە بۆ سەر ڕژێمی ڕوسیا."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز