Accessibility links

ئەڵمانیا ڕەوانەکردنەوەی ئەفغانییەکان بۆ ئەفغانستان دەستپێدەکاتەوە

ئەڵمانیا ڕایگەیاند ڕۆژی هەینی دەستیکردووەتەوە بە ڕەوانەکردنەوەی ئەفغانییە تاوانبارەکان بۆ ئەفغانستان، ئەمەش چەند ڕۆژێک پێش دەستپێکردنی هەڵبژاردنە خۆجێییەکان لە ئەڵمانیا کە پرسی کۆچ یەکێکە لە گرنگترین پرسەکان تێیدا.

دوای ئەوەی تاڵیبان لە ساڵی 2021 دا کۆنتڕۆڵی ئەفغانستانی کردەوە، ئەڵمانیا ڕەوانەکردنەوەی ئەفغانییەکانی بۆ ئەفغانستان ڕاگرت، ئەوەش بە هۆکاری نیگەرانییەکان لەسەر مافەکانی مرۆڤ.

فشارەکان لەسەر حکومەتە هاوبەشەکەی ئەڵمانیا زیاتر بوون بۆ دەستپێکردنەوەی ڕەوانەکردنەوەی ئەفغانییەکان، ئەوەش دوای هێرشەکەی هەفتەی ڕابردوو لە ڤیستیڤاڵێکدا کە پەیوەندی بە داعشەوە هەبووە و هەروەها هێرشەکەی مانگی شەش کە تێیدا ئەفغانییەک پۆلیسێکی ئەڵمانی کوشت.

حکومەتی ئەڵمانیا ڕۆژی پێنجشەممە پاکێجێکی ڕاگەیاند بۆ توندکردنەوەی سیاسەتی کۆچ و خێراکردنی ڕەوانەکردنەوەی کۆچبەران بۆ وڵاتانی خۆیان.

جێی ئاماژەیە قەتەڕ نێوەندگری کردووە لە گفتوگۆکانی نێوان ئەڵمانیا و تاڵیبانی ئەفغانستاندا بۆ یارمەتیدان لە ڕەوانەکردنەوەی ئەفغانییەکان بۆ وڵاتی خۆیان.

سەرچاوە: ڕۆیتەرز

This item is part of
XS
SM
MD
LG