Accessibility links

ئەڵمانیا نزیکەی 100 منداڵی کۆچبەر لە کەمپەکانی پەنابەران لە یۆنان وەردەگرێت


بەرپرسێکی کاروباری ناوخۆی ئەنجومەنی پیرانی ئەڵمانیا لە بەرلینی پایتەخت بە کەناڵی ئاڕ تی ئێڵ ئێنی وتی بەرلین نزیکەی 80 بۆ 100 منداڵ لە کەمپەکانی پەنابەران لە یۆنان وەردەگرێت.

دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو تورکیا بڕیاریدا چیتر پەنابەران لەسەر خاکەکەی نەهێڵێتەوە، ئەوروپییەکان تا ئێستا نەگەیشتوون بە ڕێکەوتنێک لەسەر ئەوەی چی بکەن لەگەڵ ئەو دەیان هەزاران کۆچبەرەی کە دەیانەوێت بێنە یۆنانەوە.

حیزبە هاوپەیمانەکانی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ وتیان ئامادەن سەدان منداڵ لە کەمپەکانی یۆنان وەربگرن، ئەمەش بە هاوکاری لەگەڵ وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپادا.

سیناتۆری ئەنجومەنی پیرانی ئەڵمانیا ئاندریاس گایزڵ لە وەڵامی پرسیارێکدا لەسەر کاتی گەیشتنی منداڵەکان بۆ ئەڵمانیا وتی " ئەوە پەیوەستە بەوەوە تا چەند حکومەتی ئەڵمانیا بەخێرایی ئەم بڕیارە جێبەجێ دەکات. پێم وایە ئەمڕۆ یان سبەینێ بڕیاری لەسەر دەدرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG