Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا : لە هێرشەکەی ئەمەریکا بۆ سەر سوریا تێدەگەین


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سیگمار گابرێل وتی ئێمە تێدەگەین لە هێرشە سەربازییە ئەمەریکییەکە بۆ سەر بنکە سەربازییەکەی سوریا.

گابرێل لە بەیاننامەیەکدا وتی " بینینی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کە کاردانەوایەن نەبوو لەسەر بەکارهێنانی چەکی کیمیای لەلایەن سوریاوە دژی خەڵکی بێتاوان شتێکی ناخۆش بوو."

بەردەوام بوو لە قسەکانی و وتی " تێدەگەین وڵاتە یەکگرتووەکان ئێستا بە هێرشێک وەڵامی ئەسەدی داوەتەوە کە تاوانی جەنگی زۆری ئەنجامداوە."

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG