ده‌یان هه‌زار پـۆلیس ئه‌ڵمانی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌رقاڵی لابردنی ئه‌و خۆپـیشـانده‌رانه بوون که له‌سه‌ر چه‌ند شوێنێـکی هێڵێـکی ئاسـنی گردبوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی بڕیاره شه‌مه‌نده‌فه‌رێـکی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕبـبێت که پاشماوه‌ی سـووته‌مه‌نی ناو‌کی له فه‌ڕه‌نسـاوه بۆ عه‌مبارێـک له باکوری ئه‌ڵمانیا ده‌گوێزێته‌وه.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که دوێنێ شه‌ممه خۆی به ئه‌ڵمانیادا کرد، پاش ئه‌وه‌ی له دیوی فه‌ڕه‌نسـاش خۆپـیشـانده‌ران کۆسپیان خسته به‌رده‌م ڕۆیشتنی.
باری شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌که بریتیـیه له 11 بۆشکه‌ی پاشـماوه‌ی سووته‌مه‌نی ناو‌کی و بڕیاره ئه‌مڕۆ یان سبه‌ی دووشه‌ممه بگاته عه‌مباره‌که که له نزیک شـارۆچکه‌ی Dannenberg ی باکوری ئه‌ڵمانیایه.