نزیکهی 500 توندڕەوی ئەوپەڕی راستڕەو شهمه خۆپیشاندان و رێپێوانێکیان لە بەرلین سازکرد بەبۆنەی 30 هەمین ساڵڕۆژی مەرگی سەرکردەی هەرەباڵای نازییە نوێکان رودۆڵف هێس.
گوته بێژی پولیسی شاری بێڕلن به ئاژانسی ئاسۆشێتدپرێسی که کاربهدهستان ژمارهیهک بهربهستیان بۆ ڕێپێوانی رۆژی شمهیان له بهرچاوگرتووه بۆ ئهوهی دڵنیابن که نزیکەی 500 لە هێزی دژە خۆپیشاندان لەدەوروبەری ناوچەی سپانداو کۆبونەتەوە کە لەلایەن سەدان پۆلیسەوە لەیەک دوورخراونەتەوە؛ لەکاتێکدا پۆلیسەکان تەواوی چەک و پێویستیان پێیە بۆ رووبەڕووبونەوەی هەر شتێک نەخوازراو.
پۆلیس بە سەرپەرشتیاران رێپێوانەکەی گوتبوو کە دەتوانن رێپێوان و خۆپیشاندان سازبکەن بەڵام ناتوان سەرکردەی نازیە نوێکان رۆدۆڵف هێز شکۆدار بکەن کە لە زیندانی سپانداڵ گیانی لەدەستداوە. لەکاتێکدا نازییە نوێکان رێیانپێدرابوو لافیتەو دروووشمەکانیان بهێنن بەڵام بۆ هەر 50 کەسێکی بەشدار لەخۆپیشذاندانەکەدا بۆیان هەبوو یەک دروشم بەرزبکەنەوە