Accessibility links

ئەڵمانیا بەڵێن دەدات موشەکی دژە فڕۆکە بدات بە ئۆکرانیا


موشەکی دژە فڕۆکەی ئایریس - تی ئەڵمانی
موشەکی دژە فڕۆکەی ئایریس - تی ئەڵمانی

ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز بەڵێنیدا سیستمی موشەکی پێشکەوتووی دژە فڕۆکە بدات بە ئۆکرانیا.

ڕۆژی چوارشەممە ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵز لەبەردەم یاسادانەرانی وڵاتەکەدا وتی حکومەتی ئەڵمانیا پێشنیارێکی پەسەند کردووە بۆ ڕەوانەکردنی سیستمی موشەکی ئایریس – تی و سیستمی ڕادار بۆ کیێڤ، ئەمەش لەکاتێکدایە ڕووسیا بەردەوامە لە بۆردومانکردنی ئامانجەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا.

شۆڵز وتی ئامانجەکە ئەوەیە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن " لەو جەنگەدا سەرکەوتوو نەبێت " کە لە ئۆکرانیا دەستیپێکردووە.
وتی " ئامانجمان ئەوەیە ئۆکرانیا بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات و لەوەدا سەرکەوتوو بێت."

ڕووسیا هێرشەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا زیاتر کردووە تاوەکو ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی جیاخوازەکانی سەر بە ڕووسیا زیاتر بکات.

ڕاگەیاندنەکەی شۆڵز چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن وتی واشنتن سیستمی موشەکی پێشکەوتوو دەدات بە ئۆکرانیا کە مەوداکەیان دەگاتە 80 کیلۆمەتر.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG