Accessibility links

سەرۆکی بێلاڕوس لەگەڵ مێرکڵ تاوتوێی یارمەتی بۆ کۆچبەران دەکەن


وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا وتی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ و سەرۆکی بێلاڕوس ئالیکساندەر لوکاشینکۆ لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا تاوتوێی یارمەتیە مرۆییەکانیان کردووە بۆ کۆچبەران و پەنابەرانی سەر سنووری نێوان یەکێتی ئەوروپا و بیلاڕوس.

ئەم پەیوەندییە تەلەفونیە دەگمەنە دوابەدوای بڕیارەکەی یەکێتی ئەوروپا هات بۆ زیادکردنی سزاکانی سەر بێلاڕوس.

یەکێتی ئەوروپا و هاوپەیمانێتی ناتۆ بێلاڕوسیان تۆمەتبارکردووە بەوەی کۆچبەران وەکو چەکێک دژی یەکێتی ئەوروپا بەکاردەهێنێت، بەڵام بێلاڕوس ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکاتەوە.

وتەبێژی حکومەتی ئەڵمانیا ستێفن سایبەرت لە بەیاننامەیەکدا وتی " ڕاوێژکار و بەڕێز لوکاشینکۆ تاوتوێی بارودۆخە سەختەکەی سنووری نێوان بێلاڕوس و یەکێتی ئەوروپایان کردووە، بەتایبەتی سەبارەت بە پێویستی یارمەتیە مرۆییەکان بۆ کۆچبەران و پەنابەرانی ئەو سنوورە."

سایبەرت وتی مێرکڵ و لوکاشینکۆ ڕێکەوتوون لەسەر بەردەوامیدان بە گفتوگۆکانیان سەبارەت بەم بابەتانە.

دوابەدوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بێلاڕوسلە ساڵی 2020 دا کە لوکاشینکۆ بانگەشەی سەرکەوتنی کرد تیایدا، ئەمە یەکەمین جارە ڕابەری وڵاتێکی ڕۆژئاوا لەگەڵ لوکاشینکۆدا قسە بکات.

گفتوگۆکەی نێوان نێوان مێرکڵ و لوکاشینکۆ یەکەمین پەیوەندی نێوان سەرۆکی بێلاڕوس و ڕابەری وڵاتێکی ڕۆژئاوا.

یەکێتی ئەوروپا بڕیاری زیادکردنی سزاکانی سەر بێلاڕوسیداوە، ئەوەش لە هەوڵێکدا بۆ ڕاگرتنی وەکو ئەوەی خۆی دەڵێت سیاسەتی بێلاڕوسە بۆ هاندانی کۆچبەران بەرەو ئەوروپا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG