Accessibility links

ماس: ئەڵمانیا بەشداری لەو ئەرکەی ئەمەریکا ناکات لە تەنگەی هورموز


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس وتی وڵاتەکەی بەشداری ئەو ئەرکە دەریایی ناکات کە ئەمەریکا ڕابەرایەتی دەکات بۆ پاراستنی تەنگەی هورموز.

ماس جەختی لەوە کردەوە ئەڵمانیا ئارەزووی ئەوە دەکات چیتر گرژییەکان لە ناوچەکەدا زیادنەکرێن. لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ وارشۆ وتی هیج بژاردەیەکی سەربازیی لە ئارادا نیە.

وتیشی " ئەڵمانیا بەشداری لەو ئەرکە دەریاییەدا ناکات کە ئەمەریکا پێشنیاری کردووە و پلانی بۆ داناوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG