Accessibility links

ئەڵمانیا داوا لە سەڕاج و حەفتەر دەکات ئامادەی کۆنگرەیەک بن سەبارەت بە لیبیا


خەلیفە حەفتەر
خەلیفە حەفتەر

ئەڵمانیا جەختی لەوە کردەوە ڕۆژی یەکشەممە لە بەرلین میوانداری کۆنگرەیەک دەکات بەمەبەستی پشتیوانیکردنی هەوڵەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خستنەوەی ئاشتی و ئاشتەوایی لە لیبیا.

حکومەتی ئەڵمانیا لە بەیاننامەیەکدا وتی لەنێو بەشداربووانی کۆنگرەکەدا هەریەک لە نوێنەرانی ئەمەریکا و ڕوسیا و بەڕیتانیا و فەڕەنسا و چین و تورکیا و ئیتاڵیا و نەتەوە یەکگرتووەکانی تێدایە.

ئاماژەشی بەوەدا بانگهێشتی سەرۆکی حکومەتی لیبیا فائیز سەڕاج و خەلیفە حەفتەری سەرکردەی هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی لیبیای کردووە.

جێی ئاماژەیە هێزەکانی خەلیفە حەفتەر کۆنتڕۆڵی ڕۆژهەڵاتی لیبیا و باشووری وڵاتەکەیان کردووە و هێرشەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ سەر تەڕابلسی پایتەختی وڵاتەکە، هەریەک لە میسڕ و ئیماڕات و ڕوسیا پشتیوانی لێدەکەن.

لە ماوەی ڕابردوودا بە نێوەندگیری ڕوسیا و تورکیا لە مۆسکۆ دانوستانێک سەبارەت بە ڕەوشی لیبیا ساز کرا و هەریەک لە سەڕاج و خەلیفە حەفتەر بەشداریان تێدا کرد، لە کۆتای دانوستانەکاندا ڕێکەوتنی ئاگربەست واژۆکرا، بەڵام خەلیفە حەفتەر بەبێ ئەوەی ڕێکەوتنەکە واژۆ بکات مۆسکۆی بەجێهێشت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG