Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پشتیوانی لە مافی ئیسڕائیل دەکات بۆ بەرگریکردن لە خۆی


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس لە دەستپێکی سەردانەکەیدا بۆ ئیسڕائیل و خاکەکانی فەڵەستین وتی مافی ئیسڕائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی لەناوبردنی ئەو ژێرخانەش دەگرێتەوە کە دەکرێت لە داهاتوودا هێرشی لێوە ئەنجام بدرێت.

ماس لە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن وتی ئاشتی هەمیشەیی پێویستی بەوەیە ئیسڕائیلیەکان و فەڵەستینیەکان لە بارودۆخێکدا بن ڕێگەیان پێبدرێت بەڕێوبەرایەتی کاروباری تایبەتی خۆیان بکەن.

وتیشی " هەمیشە جەختمان لەوە کردۆتەوە ئیسڕائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات، بەشێک لەو مافەش لەناوبردنی ئەو دامەزراوانەیە کە ئەم هێرشانەی لێوە دەکرێت بۆ سەر ئیسڕائیل، بەشێوەیەک بتوانرێت دڵنیا ببنەوە لەوەی لە داهاتوودا ژێرخانی ئەم جۆرە هێرشانە چیتر جێی مەترسی نین ."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG