Accessibility links

ئەڵمانیا کەسێکی تۆمەتبار بە هێرشەکانی ساڵی 2015 ی پاریس ڕادەستی بەلجیکا دەکات


کاربەدەستان لە ئەڵمانیا دەڵێن کەسێکی بۆسنیان ڕادەستی دەسەڵاتدارانی بەلجیکا کردووە بە گومانی ئەوەی دەستی هەبووبێت لە هێرشە تێرۆرستیـیەکانی ساڵی 2015 ی پاریسی پایتەختی فەڕەنسا.

کلاوس تیفیس گوتەبێژی دادوەری لە ناومبێرگ بە ئەمڕۆ دووشەممە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوت کەسەکە تەمەنی 39 ساڵە و ئەمڕۆ ڕادەستی بەلجیکا کرا. گوتیشی گومانی لێدەکرێت چەکی بۆ هێرشبەرەکان کڕیبێت.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە مانگی یازدەی ساڵی 2015 کۆمەڵێک چەکداری خۆکوژی سەر بە داعش لە یەک کاتدا چەند هێرشێکیان لە پاریس ئەنجام دا و لە ئەنجامدا 130 کەس کوژران. داعش لەو سەردەمە کە بەشێکی خاکی عێراق و سوریای لە ژێر دەستدابوو، بەرپـرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان ڕاگەیاند.

کاربەدەستان لە پاریس و بەلجیکا لەو بڕوایەدان پـلانی هێرشەکان لەلایەن گروپێکی سەر بە داعش لە برۆکسل داڕێژرابوو.

دەسەڵاتدارانی ئەڵمانیا مانگی ڕابردوو ڕایانگەیاند بەپـێی فەرمانێکی دەستگیرکردن لە لایەن دەسەڵاتی دادوەری بەلجیکاوە، لە شەوی 19 لەسەر 20 ی مانگی شەش گومانبارەکەیان دەستگیرکرد.

XS
SM
MD
LG