Accessibility links

نەبەز عەبدوڵڵا: ئەڵمانیا دەتوانێت کاریگەری بەسەر عێراقدا هەبێت


شاندێکی حکومەتی کوردستان کە پـێکهاتووە لە نێچرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەت و قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت لە ئەڵمانیان بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە سەبارەت چەند مەسەلەیەک، لەوانە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

نەبەز عەبدوڵڵا، چاودێری سیاسی لە ئەڵمانیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ دەخیل شەممۆ لە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت ئەڵمانیا یەکێکە لە وڵاتە زلهێزەکان و کاریگەری بەسەر هەموو وڵاتێکدا هەیە و دەتوانێت لە ڕووی ماددی و سەربازی کاریگەری هەبێت، بە تایبەتی بەسەر عێراق کە هێشتا لە شەڕی دژە تێرۆر ڕزگاری نەبووە.

XS
SM
MD
LG