Accessibility links

دادگاییکردنی وەرگێڕێکی لەشکری لە ئەڵمانیا دەستپێدەکات بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ ئێران


FILE - Police patrol near the Brandenburg Gate in Berlin, Germany, May 24, 2017.
FILE - Police patrol near the Brandenburg Gate in Berlin, Germany, May 24, 2017.

دادگایەکی ئەڵمانیا دەستیکردووە بە دادگاییکردنی وەرگێڕێکی ئەڵمانی بە ڕەچەڵەک ئەفغانی کە لەگەڵ لەشکری ئەڵمانیا لە ئەفغانستان کاری کردووە و تاوانبارە بە سیخوڕیکردن بۆ ئێران.

دادگای باڵا لە شاری کۆبلێنزی ڕۆژئاوای ئەڵمانیا ئەمڕۆ دووشەممە گوتی عەبدول س. تەمەن 51 ساڵ، تاوانی خیانەتی ئەنجامداوە و لەگەڵ ئەوەشدا لە 18 حاڵەت زانیاری نهێنی فەرمی دزەپـێکردووە.

ناوبراو لە 15 ی مانگی یەکی 2019 لە هەرێمی ڕاینلەند- پالاتینات دەستگیرکرا بە تۆمەتی پـێدانی زانیاری لەشکری ئەڵمانیا بە وەزارەتی ئیتیلاعاتی ئێران. دەشڵێن جگە لەوەی کاری وەرگێڕی بۆ لەشکر دەکرد، مۆڵەتیشی هەبووە دەستیبگات بە زانیاری زۆر نهێنی لە بارەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە ئەفغانستان. گومان دەکرێت بۆ چەندان ساڵ سیخوڕی بەسەر لەشکرەوە کردبێت.

هەروەها هاوسەرەکەشی (ئاسیا س. تەمەن 40 ساڵ) ئەویش بە ڕەچەڵەک ئەفغانیـیە و تۆمەتبارە بەوەی لە سەرەتاوە ئاگاداربووە و پشتیوانی لە هاوسەرەکەی کردووە.

گوتەبێژی دادگاکە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی گوتووە دانیشتنەکانی دادگا لە پشت دەرگای داخراو دەبن. چاوەڕوان‌دەکرێت بە لایەنی کەم هەتا 31 ی مانگی سێ دانیشتنەکان بەردەوامبن.

ئەگەر تۆمەتەکان بەسەر هەردووکیان ساغببنەوە، ئەوا بەپـێی یاسای ئەڵمانیا ڕەنگە عەبدول بۆ ماوەی 15 ساڵ و هاوسەرەکەی 11 ساڵ زیندانی بکرێن.

XS
SM
MD
LG