Accessibility links

پـۆلیسی ئەڵمانیا کەسێکی بە ڕەچەڵەک ئەفغانی دەسـتگیرکردووە بە تاوانی سیخوڕی بۆ ئێران


پـۆلیسی ئەڵمانیا کەسێکی دەسـتگیرکردووە کە وڵاتنامەی ئەڵمانیا و ئەفغانستانی هەیە و لە نێو لەشکری ئەڵمانیا سیخوڕی بۆ ئێران کردووە.

داواکاری گشتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند عەبدولحەمید س. تەمەن 50 ساڵ ئەمڕۆ سێشەممە لە هەرێمی ڕاینلەند- پالاتینات دەستگیرکرا.

دەڵێن ناوبراو کە کاری وەرگێڕی لە نێو لەشکر دەکرد، زانیاری لەشکری ئەڵمانیای گواستووەتەوە بۆ وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران.

ماڵپەڕی شبیگل ئۆنلاین دەڵێت عەبدولحەمید مۆڵەتی هەبووە دەستیبگات بە زانیاری زۆر نهێنی لە بارەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە ئەفغانستان، وە پـێدەچێت بۆ چەندان ساڵ سیخوڕی بەسەر لەشکرەوە کردبێت.

XS
SM
MD
LG