Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: سەپاندنی توندترین سزا بەسەر ئێراندا مەترسی لە ناوچەکەدا زیاتر دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هایکۆ ماس وتی ستراتیژییەتی ئەمەریکا کە فشار خستنە سەر ئێرانە بە تەنها سوودی نابێت و دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژیی و مەترسییەکان لە ناوچەکەدا.

ماس دوای کۆبوونەوەکەی وڵاتانی بەشدار لە ڕێکەوتنەکە لە نیویۆرک لە نێوان هەریەک لە بەڕیتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا و چین و ڕوسیا و ئێراندا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکەوتنەکە وتی " ئەگەر هەڵوێستەکان توند ببنەوە ئەوا شتەکان باشتر یاخوود ئاسانتر نابن بەڵکو مەترسیدارتر و زۆر قورستر دەبن."

جێی ئاماژەیە وڵاتانی بەشدار لە ڕێکەوتنە ناوەکییەکە ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی بەردەوام بن لە کارەکانیان بۆ پاراستنی بازرگانی لەگەڵ تاراندا، سەرەڕای ئەوەی گومانێکی زۆر هەیە سەبارەت بەوە، چونکە وابڕیارە لە مانگی یانزەدا سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر نەوتی ئێرانی دەست پێبکاتەوە کە تیایدا ڕێگە نادات نەوتی ئێرانی بفرۆشرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG