Accessibility links

ئەڵمانیا مەشق و ڕاهێنانەکانی بە هێزەکانی پێشمەرگە بۆ ماوەیەکی کاتی ڕادەگرێت


دوای زیادبوونی گرژییەکان لە کەرکوک، ئەڵمانیا مەشق و ڕاهێنانەکانی بە هێزەکانی پێشمەرگە ڕاگرت.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا بە دەزگای ئانادۆڵۆی وت " چالاکیی مەشقە سەربازییەکان بۆ ماوەیەکی کاتی وەستێنراون." وتیشی بەرپرسان لەنزیکەوە لەگەڵ هاوپەیماناندا چاودێری ڕەوشەکە دەکەن.

ئەڵمانیا لە ساڵی 2015 ەوە مەشقی سەربازیی بە هێزەکانی پێشمەرگە دەکات بۆ هاوکاریکردنیان لە شەڕی دژ بە داعشدا.

وەکو بەشێک لە مەشقەکان، هێزە چەکدارەکانی ئەڵمانیا یاخوود بۆندیسوێر، لە کاتی دەستپێکردنی مەشقەکانەوە نزیکەی 150 سەربازییان ڕەوانەی هەولێر کردووە.

مانگی ڕابردوو ئەڵمانیا ڕەخنەی لە هەنگاوە یەکلایەنەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرت سەبارە بە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، هەروەها لە ناوچە جێ ناکۆکییەکانیشدا ئەنجامدرا بە کەرکویشەوە.

بەرەبەیانی دوێنێش هێزە عێراقییەکان هێرشیان کردە سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە تەلوەرد و خورماتوو و کەرکوک و توانیان کەرکوکیش کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.

XS
SM
MD
LG