Accessibility links

فەڕەنسا و ئەڵمانیا: دەبێت ئێران دەسـتبەرداری بەرنامەی موشەکی بالیستیکی خۆی ببێت

  • VOA News

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت وڵاتەکەی و ئەڵمانیا کۆکن لەسەر ئەوەی دەبێت ئێران دەسـتبەرداری بەرنامەی موشەکی بالستیکی خۆی ببێت و کۆتایی بە هەڕەشەکانی خۆسەپاندن بهێنێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

ژان ئیف لودغیان ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ زیگمار گابرێل هاوتا ئەڵمانیـیەکەی لە پاریس ئەمەی ڕاگەیاند.

بەڵام گابرێل لای خۆیەوە گوتی بەرلین و پاریس بەردەوام دەبن لە داکۆکیکردن لەو ڕێکەوتنەی لە ساڵی 2015 کرا لە نێوان زلهێزانی جیهان و تاران سەبارەت بە بەرنامە ناوکیـیەکە.

پـێشتر هەر ئەمڕۆ دووشەممە بەهرام قاسمی گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی پـێویستە پاریس ئەوە بزانێت بەرنامە موشەکیـیەکەی ئێران بابەتێـکە ناکرێت دانوستاندنی لەسەر بکرێت.

میدیا فەرمیـیەکانی ئێران لە زاری قاسمیـیەوە بڵاویانکردووەتەوە کە گوتوویەتی " بێ هیچ چەند و چونێـک کۆماری ئیسلامی ئێران دانوستاندن لەسەر بابەتەکانی بەرگری و موشەکی ناکات." هەروەها گوتویەتی فەڕەنسایـیەکان ئاگایان لە مێژووی نوێی ناوچەکە نیـیە.

XS
SM
MD
LG