Accessibility links

دێر شپیگڵ: ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی یەکێتی ئەوروپا بە نیازن سزاکانی سەر ئێران فراوانتر بکەن


گۆڤاری دێر شپیگڵ بەبێ ئاشکرا کردنی سەرچاوەکانی بڵاویکردەوە ئەڵمانیا و هەشت وڵاتی دیکەی یەکێتی ئەوروپا پلانیان هەیە سزاکانی سەر ئێران فراوانتر بکەن تاوەکو ئەو کەس و ڕێکخراوانەش بگرنەوە کە دەستیان هەبووە لە توندوتیژییەکانی دژ بە خۆپیشاندەرانی ئێراندا.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەدا ڕۆژی چوارشەممە پاکێجێکی 31 پێشنیاریی لە بڕۆکسل خراوەتەڕوو و کەس و دامەزراوەکانی کەرتی ئاسایش و ئەو کۆمپانیایانە دەکاتە ئامانج کە بەرپرسن لە سەرکوتکارییەکان لە ئێران.

وتیشی سزاکان بریتی دەبن لە سڕکردنی سەرمایەکان و قەدەغەکردنی گەشتکردن، ئاماژەشی بەوەدا پاکێجەکە دەرفەتێکی باشی هەیە لەلایەن وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکێتی ئەوروپاوە لە کۆبوونەوەکەی دواتریان لە 14 ی مانگی یانزەدا پەسەند بکرێت.

حکومەتی ئەڵمانیا ڕەتی کردۆتەوە لێدوان لەسەر ئەو بابەتە بدات.

بەهۆی خۆپیشاندانەکانی دژ بە حکومەتی ئێرانەوە، پەیوەندییەکانی نێوان کۆماری ئیسلامی و ڕۆژئاوا خراپتر بوون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG