Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەڵمانیا دەست لە کارکێشانەوەی خۆی ڕادەگەیەنێت


کریستین لامبرێخت
کریستین لامبرێخت

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا کریستین لامبرێخت دەست لە کار کێشانەوەی خۆی لە حکومەتەکەی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئۆلاف شۆڵزدا ڕاگەیاند.

لامبرێختی ئەندام لە پارتی سۆشیاڵ دیموکراتی شۆڵزدا لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەمڕۆ داوا لە ڕاوێژکار دەکەم دەست لە کارکێشانەوەم لە ئۆفیسی وەزیری بەرگری فیدڕاڵ پەسەند بکات."

بڕیارەکەی لامبرێخت بۆ دەستبەرداربوونی لەو پۆستە لە کاتێکدایە کە ئەڵمانیا ڕووبەڕووی فشار بۆتەوە بۆ پەسەندکردنی زیادکردنی پشتیوانییە نێودەوڵەتییە سەربازییەکان بۆ ئۆکرانیا، تواناکانی بەرگری ئەڵمانیاش گومانییان لەسەرە دوای ئەوەی لەمدواییانەدا چەند تانکێکی پوما لە مەشقە سەربازییەکاندا لە کارکەوتن.

لامبرێخت بە بەرپرس دانراوە لەوەی نەیتوانیوە سوپای ئەڵمانیا بە خێرایی بخاتەوە سەر ئاڕاستەکەی خۆی، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی دوای داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا ئەڵمانیا 100 ملیار یۆرۆی بۆ پتەوکردنی سوپای وڵاتەکە تەرخانکرد.

بەپێی سەرچاوەکانی حکومەتی ئەڵمانیا، هێشتا دیار نیە ئایا شۆڵز ڕۆژی دووشەممە کەسێک بۆ شوێنگرتنەوەی لامبرێخت دەستنیشان دەکات یاخود نا.

فشارەکان بۆ دەستنیشانکردنی وەزیرێکی نوێی بەرگری بۆ ئەڵمانیا زیاتر بوون لە کاتێکدا پێشبینی دەکرێت وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن ڕۆژی پێنجشەممە سەردانی بەرلین بکات و ڕۆژی هەینی ئامادەی کۆنفرانسێک دەبێت لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمەریکا لە ڕامستین، ئەوەش بە مەبەستی تاوتوێکردنی پشتیوانی زیاتر بۆ ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG