ئه‌ڵمانیا نه‌خشه‌ی داناوه بۆ دامه‌زراندنی سه‌نته‌رێـکی نیشـتیمانی بۆ به‌رگریکردن له هاککه‌رانی سه‌ر ئنته‌رنێت، ئه‌وه‌ش به مه‌به‌سـتی ڕاگرتنی ئه‌و زیادبوونه‌ی له هاککردندا بووه که سه‌رچاوه‌ی زۆربه‌یان له چینه‌وه‌ن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌ڵمانیا ستیفان پاریس ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی وڵاته‌که‌ی بۆی ده‌رکه‌وتووه له ماوه‌ی سـاڵی 2010 دا ژماره‌ی هاککردنی سه‌ر ئنته‌رنێت زۆر زیادیکردووه و زۆربه‌یان له چینه‌وه کراون.
گوتی هه‌تا مانگی نۆ نزیکه‌ی 1600 حاڵه‌تی هاککردن تۆمارکراون، ئه‌مه جگه له‌وانه‌ی که پـێیان نه‌زانراوه. گوتیشی سـاڵی 2009 ته‌نها 900 حاڵه‌ت تۆمارکراوه.
ستیفان پاریس گوتیشی ئه‌ڵمانیا وه‌کو وڵاتێـکی خاوه‌ن ته‌کنه‌لۆجیای به‌رز شتێـکی ئاسایـیه بکرێته نیشـانه.
ئه‌م سه‌نته‌ره نوێـیه‌ی ئه‌ڵمانیا داموده‌زگاکانی حکومه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌کانی سیخوڕی و کۆمپانیا تایبه‌ته‌کان یه‌ک ده‌خات.
جێی ئاماژه پـێـکردنه به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا به‌رنامه‌کانی به‌رگری خۆیان له به‌رامبه‌ر هاککه‌رانی سه‌ر ئنته‌رنێت هه‌یه.