Accessibility links

ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەڵمانیا بەرزبۆوە بۆ 1,607 کەس


سەنتەری نەخۆشیە درمەکانی ڕۆبەرت کۆغی ئەڵمانیا ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەڵمانیا بەرزبۆتەوە بۆ 1,607 کەس، هەروەها لە هەمان ماوەدا 3,834 کەسی دیکەش توشی ڤایرۆسەکە بوون، بەمەش کۆی گشتی توشبووان بەرزبۆوە بۆ 99,225 کەس.

بۆ چوارەمین ڕۆژ لەسەریەک ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە ئەڵمانیا زیادیکرد بەجۆرێک ڕۆژی دووشەممە 3,677 کەس تۆمارکرابوون و هەروەها 92 کەسیش گیانیان لەدەستدابوو، بەڵام لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 173 کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوبەری سەنتەری نەخۆشیە درمەکانی ڕۆبەرت کۆغ وتی هێشتا زووە باس لە کەمبوونەوەی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە بکەین لە ئەڵمانیا.

وتی " دەبێت ئەم چەند ڕۆژەی داهاتوو چاوەڕێ بکەین بزانین چی ڕوودەدات."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG