Accessibility links

ئەڵمانیا پێنج کەس بە تۆمەتی پلانگێڕان بۆ ڕفاندنی وەزیرێک و ڕووخاندنی حکومەت تاوانبار دەکات


دادوەری گشتی ئەڵمانیا دەڵێت داواکاری گشتی وڵاتەکە پێنج کەسی بە تۆمەتی ناپاکی باڵا تاوانبار کردووە کە گوایە پلانییان داڕشتووە بۆ ڕفاندنی وەزیری تەندروستی و ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەنجامدانی کوشتاری بۆ ڕووخاندنی حکومەتی ئەڵمانیا.

داواکاری گشتی لە بەیاننامەیەکدا وتی گروپەکە لە ناوەڕاستی مانگی یەکی ساڵی 2022 دا پێکهێندراوە و ئامانجی ئەوە بووە " دۆخێکی هاوشێوەی شەڕی ناوخۆ لە ئەڵمانیادا بخاتەوە، ئەوەش لە ڕێی بەکارهێنانی هێزەوە "، بە هیوای ڕووخاندنی سیستمی دیموکراسی حکومەت و پەرلەمانی وڵاتەکە.

وتیشی گروپەکە ئەوەیان پەسەند کردووە کە ئەمە ڕەنگە ببێتە هۆی کوژرانی خەڵکەکە.

ساڵی ڕابردوو بەرپرسانی ئەڵمانیا وردەکاری ئەم پلانگێڕییەیان ئاشکرا کرد و سەرجەم پێنج کەسەکەیان دەستبەسەر کرد.

بەپێی داواکاری گشتی، گومانلێکراوەکان بە جددی ئامادەکارییان کردووە و دوو لقی جیایان لە گروپەکەیاندا پێکهێناوە، یەکێکیان سەربازی و ئەوی دیکەیان بەڕێوبەرایەتی.

لە پلانە سێ قۆناغییەکەیاندا، گروپەکە ویستوویانە کارەبای سەرانسەری وڵاتەکە ببڕن، وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا کارڵ لاوترباخ بڕفێنن و ئەگەر پێویست بکات پاسەوانەکەی بکوژن، دواتر کۆببنەوە بۆ ڕووخاندنی حکومەت و دەستنیشانکردنی ڕابەرێکی نوێ.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG