Accessibility links

پـۆلیسی ئەڵمانیا دەڵێت ئۆتۆمبیلێک لە شاری تریـیەر لە خەڵکی داوە و کوژراو بریندار هەن


پـۆلیس لە شاری تریـیەری ڕۆژئاوای ئەڵمانیا ڕایگەیاند ئۆتۆمبیلێک چووەتە شوێنی پـیادە و خەڵکی کردووە بە ژێرەوە و لە ئەنجامدا 2 کەس گیانیان لە دەستداوە و 15 کەسیش برینداربوون.

پـۆلیس هەواڵەکەی لەسەر تویتەرەکەی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت شۆفێرەکە دەستگیرکراوە و تەمەنی 51 ساڵە و هەروەها دەستیانگرتووە بەسەر ئۆتۆمبیلەکەشی. داواشی لە خەڵکی کرد و ێنە و ڤیدیۆی ڕووداوەکە بڵاونەکەنەوە و خۆیان لە شوێنەکە دوربگرن.

هێشتا ڕانەگەیەندراوە ئایا ڕووداوێکی ئاسایی بووە یان بە مەبەست.

XS
SM
MD
LG