Accessibility links

ئەڵمانیا سێ ڕێکخراوی نزیک لە حیزبوڵاوە لە وڵاتەکەدا قەدەغە دەکات


وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هۆرست سیهۆفەر
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هۆرست سیهۆفەر

حکومەتی ئەڵمانیا ڕایگەیاند سێ ڕێکخراوی نزیک لە حیزبوڵای لوبنانەوە قەدەغە دەکات، ئەوەش بەهۆی زیادبوونی گرژییە سەربازییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

وتەبێژی وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە تویتێکدا نوسیویەتی " بەرلین سێ ڕێکخراوی قەدەغە کردووە کە یارمەتی دارایی حیزبوڵای تیرۆریستی دەدەن."

لەلای خۆیەوە وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هۆرست سیهۆڤەر جەختی لەوە کردەوە " ئەوانەی پشتیوانی لە تیرۆر دەکەن لە ئەڵمانیادا پارێزراو نابن، شوێنێکی ئارام لە وڵاتەکەماندا نادۆزنەوە." وتیشی هاوکات لەگەڵ ئەم قەدەغەکردنەدا " ئەرکەکانی پشکنین لە کۆمەڵێک ویلایەتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت."

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەڵمانیا ئاماژەیان بەوەدا ئەم ئەرکانە بەتایبەتی لە ویلایەتەکانی " هامبۆرگ و بریمەن و هسن و ساکسۆنیا ڕینانیای باکووری ڤستڤالیا و شلیسفیگ هۆڵشتاین " ئەنجام دەدرێن.

پێشتریش ئەڵمانیا و کۆی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا باڵی سەربازیی حیزبوڵایان وەکو ڕێکخراوێکی تیرۆریستی ناودێر کردووە.

بۆ ماوەیەکی درێژ چالاکییە سیاسییەکانی باڵی سەربازیی حیزبوڵا کە بەشێوەیەکی ڕێکخراو خۆپیشاندانیان دژی ئیسڕائیل لە ئەڵمانیا ئەنجامدەدا ڕێگەپێدراو بوو، بەڵام لە ساڵی 2020 دا ئەو چالاکییانە قەدەغەکران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG