Accessibility links

قه‌ده‌خه‌کردنی ئاڵاکانی ئیسڕائیل و ئه‌مه‌ریکا له‌ خۆپێشاندانه‌کانی پشتیوانی بۆ فه‌له‌ستین له‌ ئاڵمان


خۆپێشاندان له‌ ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ بێرلین، 8ی دێسامبری 2017ی زاینی
خۆپێشاندان له‌ ده‌ره‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ بێرلین، 8ی دێسامبری 2017ی زاینی

پۆلیسی بێرلین له‌ خۆپێشاندانی فه‌له‌ستینیه‌کان دا ئاڵاکانی ئه‌مه‌ریکا و ئیسڕائیلی قه‌ده‌خه‌کردووه‌، دوای ئه‌وه‌ی له‌ خۆپێشاندانه‌کانی پێشتری ئه‌م دواییانه‌دا بوو بۆ هۆی ئه‌وه‌ په‌ره‌ به‌ بێزاری له‌ ئاڵمان بدات.

هه‌روه‌ها پولیس به‌ هێنانی وه‌رگێر له‌ گه‌ڵ خۆیان بۆ خۆپێشاندندانی ڕۆژ هه‌ینی و تۆمارکردنی هه‌ر لێدوانێکی نایاسایی له‌ هه‌وڵدا پێشی دروشمه‌کانی دژه‌ جوله‌که‌ بگرێت.

ڕێبه‌رانی جووله‌که‌ دروشمه‌کانی دژی ئیسرائیل و دژی جووله‌که‌یان له‌ ماوه‌ی خۆپیشاندانی حه‌وتووی ڕابردوو له‌ ئاڵمان مه‌حکوم کرد که‌ له‌ دژی بریاری ئه‌مه‌ریکا بۆ به‌ فه‌رمی ناسینی ئورشه‌لیم وه‌ک پێته‌ختی ئیسڕائیل بوو.

پولیسی بێڕلین گوتی خۆپێشانده‌ران به‌ زمانه‌کانی عه‌ڕه‌بی و ئاڵمانی سه‌باره‌ت به‌ سنوورداره‌کان و قه‌ده‌خه‌کردنی ئاڵا ئاگادار کرانه‌وه‌.

پولیس گوتی ڕێ پێوانه‌که‌ به‌ فیلم تۆمار ده‌کرێت و "ئێمه‌ ئاخاوتنی قه‌ده‌خه‌کراو په‌سند ناکه‌ین."

XS
SM
MD
LG