Accessibility links

ئەڵمانیا هەوڵدەدات حیزبوڵا بخاتە نێو لیستی تیرۆری یەکێتی ئەوروپا


پولیسی تایبەتی ئاڵمان لە نزیک ناوەندی ئەل ئێرشاد لە ناوەندی بێرلن، ٣٠ی مانگی ٤ی ٢٠٢٠
پولیسی تایبەتی ئاڵمان لە نزیک ناوەندی ئەل ئێرشاد لە ناوەندی بێرلن، ٣٠ی مانگی ٤ی ٢٠٢٠

بە گوێرەی ڕۆژنامەی شپیگل چاپی ئەڵمانی، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتە، هۆرست سی هۆفێر لە کۆتایی مانگی چواری ئەم ساڵدا ڕایگەیاند کە حیزبوڵا لە ئەڵمانیا قەدەخەکراوە کە ئەمەش وا دەکات ئەو پارتە کردارەکانی لە ئەڵمانیا دا ڕابگرێت.

هەر هەمان ڕۆژنامە چەند ڕۆژ پێشتر ئاماژەی بە گوتەی جێگری وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا هانس جۆرج ئەنگلکە کرد کە گوتویەتی، تا ئێستا تەنیا باڵی لەشکری حزبوڵا بە تیرۆریست ناسراوە. ئەڵمانیا دەیەوێت هەموو ئەو ڕێکخراوە بە تیرۆریست بناسرێت و لە ئەم ماوەیەشدا کە ئەڵمانیا خولی سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپا دەکات هەوڵ دەدات ئەو ڕێکخراوە بخرێتە نێو لیستی تیرۆری یەکێتیەکە.

ئارێز دارا پوور، چالاکی سیاسی لە ئەڵمانیا لە ئەم وتووێژەدا دەڵێت:پەیوەندی حیزبوڵا لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەگەڕێتەوە بۆ دەیان ساڵ لەمەوبەر کاتێک مستەفا چەمڕان، یەکەم وەزیری بەرگری کۆمار ئیسلامی دوای شۆڕشی ١٩٧٩ ،بەرپرسی ڕێکخراوی ئەمەل لە لوبنان بوو.

ئارێز داراپوور، چالاکی سیاسی
ئارێز داراپوور، چالاکی سیاسی

ئەو هەروەها ئاگاهای دەدات کە بە تایبەتی لە دوای مردنی خومەینی و تا ئێستاش "ئەم ئۆرگانەی حیزبوڵا لەژیر سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی دایە."

داراپوور ئاماژەش بەوە دەکات کە ژمارەیەکی زۆر لە لوبنانییەکان ئێستا لە ئەڵمانیا دەژین و شانەکانیان چالاکن کە کاری تێکدان و شێواندنی ڕەوشی وڵات دەکەن و تەنانەت لە ڕابردوودا بە پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی کاری تیرۆریستیان لە ئەڵمانیا ئەنجام داوە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:10:18 0:00
Direct link


XS
SM
MD
LG