دادوەرانی فێدڕاڵی ئاڵمان دەڵێن ئەوان ئیدعای ژنێکی ئێزدی بە هێند وەردەگرن کە لە نەکاو تووشی ئەو پیاوە لە ئاڵمان بوو کە پێشتر بە دیلی گرتبوو، بەلام دەلێن بۆ ناسینی کەسەکە پێویستیان بە زانیاری زیاتر هەیە.
گوتەبێژی دادوەران فراوکێ کۆیلێر شەمە بە ئاژانسی ڕۆیتێرزی گوت کە لێدوانی ئەو ژنە بۆ کاربەدەستان "بە شێوەی پێویست جیدی نیە" و کاتێک هەویستیان کە بە دوای مەسەلەکەدا بچن ئەو خانمە ئاڵمانی جێ هێشتبوو.
ئەشوەق حاجی حەمی، تەمەن ١٩ ساڵ، بە ئاسۆشتێتدپرێسی گوت ئەو لە عێراق لە ژێردەستی ئەندامێکی داعش بە ناوی ئەبو حومام دا بێ ڕێزی پێکرا، کە ناوی ڕاستەقینەوە ئەو کابرایە محەمەد ڕەشیدە.
دوای خۆدەربازکردنی، ئەو گۆیا لە ساڵی ٢٠١٦ و جارێکی دیکە لە مانگی ٢ی زاینی ئەم ساڵ جارێکی دیکە تووشی ئەم پیاوە دەبێتەوە. ئەو خانمە پولیس ئاگادار دەکاتەوە کە دوو جاران ئەو پیاوەی دیوە، بەڵام لە ترسی گیانی خۆی لە مانگی شەشی زاینی ئەم ساڵ گەراوەتەوە عێڕاق.
کۆیلر گوتی دادوەران ئەگەر ئەو خانمە گەڕێتەوە ئاڵمان دەیانەوێت جارێکی دیکە قسەی لە گەڵ بکەنەوە.