Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا سەردانی ئۆکرانیا دەکات


وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک، بوچا، ئۆکرانیا
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک، بوچا، ئۆکرانیا

ڕۆژی سێشەممە وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ئەنالینا بێربۆک گەیشتە ئۆکرانیا، بێربۆک یەکەمین بەرپرسی باڵای ئەڵمانیا دەبێت کە لە سەرەتای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا سەردانی کیێڤ بکات.

بێربۆک سەرەتا سەردانی شارۆچکەی بوچای نزیک کیێڤی کرد، کە لەوێ هێزەکانی ڕووسیا بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ تۆمەتبار کراون.

مۆسکۆ چەند جارێک ڕەتی کردۆتەوە هاوڵاتیانی مەدەنی کردبێتە ئامانج و ئەو تۆمەتانەش ڕەت دەکاتەوە کە گوایە هێزەکانی ڕووسیا لە بوچا هاوڵاتیانی مەدەنییان کوشتووە، دەڵێت ئۆکرانیا " ساختەکارییەکی دڕندانەیی کردووە " تاوەکو ناوبانگی سوپای ڕووسیا لکەدار بکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG