وەزیری بەرگری ئەڵمانیا کریستین لامبرێخت ڕۆژی دووشەممە دووبارە داواکانی ڕەت کردەوە بۆ پێدانی تانکی سەرەکی شەڕ بە ئۆکرانیا.
لامبرێخت لە بەرلین گوتی " هیچ وڵاتێک تاوەکو ئێستا ئوتومبێلی شەڕکەری هێزی پیادە یاخود تانکی سەرەکی شەڕی نەداوە."
گوتیشی " لەگەڵ هاوبەشەکانماندا ڕێکەوتووین لەسەر ئەوەی ئەڵمانیا تاکلایەنانە ئەو جۆرە کارە ناکات."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
وەزیری بەرگری ئەڵمانیا داواکەی ئۆکرانیا بۆ وەرگرینی تانکی سەرەکی شەڕ لە ئەڵمانیاوە ڕەت دەکاتەوە
