وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵمان ده‌ڵێت ئێمه ده‌بێت به‌داخه‌وه ئه‌وه بزانین كه ووڵاتیانی ئاڵمانی له نێو ئه‌و كه‌سانه دان كه له رووداووی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه له ئه‌تیۆپیادا گیانیان له ده‌ستدا.
له نێو ئه‌و لیسته‌ی هێلی فڕۆكه‌وانی ئه‌تیۆپیا بڵاویكردۆته‌وه پێنج كه‌س خه‌ڵكی ئاڵمانن.
كاربه‌ده‌ستانی ئاڵمان نه‌یانگوتووه كه چه‌ند كه‌سی ئاڵمانی له سه‌ر فڕۆكهكهبوونه.
وه‌زاره‌ته‌كه گوتی دیپڵۆماتانی ئاڵمانی له نزیكه‌وه له گه‌ڵ هێڵی هه‌وایی وكاربه‌ده‌ستانی ئه‌تیوپیا له په‌یوه‌ندیدان بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات پشتڕاستی زانیارییه‌كه بكه‌ین.
هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌مه سه‌رۆكی حكومه‌تی ئاڵمان، ئانگێلا مێركڵ و كاربه‌ده‌ستانی باڵای وڵات سه‌ره‌خۆشی خۆیان بۆ ئه‌تیۆپیا و بنه‌ماڵه‌كان نارد كه ئه‌ندامانیان له ده‌ستداوه دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌یان پێگه‌یشت.
هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ریكا پشتڕاستی ده‌كات كه ئه‌مه‌ریكایی له نێوان ئه‌و كه‌سانه‌دان له ڕووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئه‌تیۆپیایی له ده‌ره‌وه‌ی ئادیس ئابابا له ڕۆژی یه‌كشه‌مه گیانیان له ده‌ستدا.
لێدوانێكی كورتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت له ئادیس ئابابا و نایرۆبی له گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌تیۆپیا و هێڵی هه‌وایی ئه‌و وڵاته كارده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێشنیاری هه‌موو یارمه‌تییه‌كیان پێبكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌ڵێت ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی له گه‌ڵ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كان ده‌گرێت كه زانیاری زیاتریان له سه‌ر ئه‌و كه‌سانه نیه كه گیانیان له ده‌ستداوه.