Accessibility links

گازپڕۆم دەڵێت دەستپێکردنەوەی گواستنەوەی گاز لەڕێی نۆرد ستریمەوە پەیوەستە بە سیمینز ئینێرجییەوە


جێگری بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای گازپڕۆم ڤیتالی مارکیلۆڤ دەڵێت گواستنەوەی گازی سروشتی ڕووسیا لەڕێی هێڵی بۆری نۆرد ستریم 1 ەوە دەست پێناکاتەوە هەتاوەکو کۆمپانیای سیمینز ئینێرجی ئامێرە خراپ بووەکان چاک نەکاتەوە.

مارکیلۆڤ لە کۆڕبەندی ئابووری ڕۆژهەڵاتدا لە بەندەری ڤلادیڤۆستۆکی ڕووسیا کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی ئایا بۆرییەکە کەی دەست دەکاتەوە بە گواستنەوەی گاز بۆ ئەوروپا، گوتی " دەبێت پرسیار لە سیمینز بکەیت. ئەوان دەبێت سەرەتا ئامێرەکان چاک بکەنەوە."

ڕۆژی هەینی گازپڕۆم ڕایگەیاند ڕۆنی بزوێنەری ئەو تۆرباینە دزە دەکات کە تەنها تۆرباینە لە سیستمەکەی نۆرد ستریم 1 دا کاردەکات، وتیشی تاوەکو چاک دەکرێتەوە هێڵی بۆرییەکە بە داخراوەیی دەمێنێتەوە.

ڕۆژی شەممە سیمینز ئینێرجی گوتی مۆڵەتی پێنەدراوە تاوەکو کاری چاککردنەوەکە ئەنجام بدات و ئەو دزەکردنی ڕۆنەی کە گازپڕۆم باسی لێوەکردووە کاریگەریی لەسەر کارکردنی تۆرباینەکە نابێت و دەتوانرێت لە شوێنی خۆیدا دابپۆشرێت.

گوتیشی تۆرباینەکانی دیکە لەو وێستگەی کۆمپرێسەرەی کە زیانی بەرکەوتووە لەبەردەستدان و دەتوانرێت بەکاربهێندرێن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG