Accessibility links

گازپڕۆم دەڵێت هەناردەکردنی گاز بۆ لاتیڤیا ڕادەگرێت


کۆمپانیای گازپڕۆمی ڕووسیا دەڵێت هەناردەکردنی گازی بۆ لاتیڤیا ڕاگرتووە، هەروەها بە تۆمەتی پێشێلکردنی مەرجەکانی کشانەوەی گاز تۆمەتباری کرد.

ڕووسیا پێشتر هەناردەکردنی گازی بۆ پۆڵەندا و بولگاریا و فینلەندا و هۆڵەندا و دانیمارک ڕاگرتووە، ئەوەش بەهۆی ئەوەوە کە ئەو وڵاتانە ڕەتییان کردەوە پارەی گازەکە بە دراوی ڕوبڵی ڕووسی بدەن.

ڕووسیا فرۆشتنی گازیشی بە کۆمپانیای شێڵ ئینێرجی ئەوروپا لە ئەڵمانیا ڕاگرتووە.

گازپڕۆم لە بەیاننامەیەکدا بە دیاریکراوی ئاماژەی بەوە نەدا ئەو مەرجانە چین کە لاتیڤیا پێشێلیکردوون.

ئەم هەنگاوەی گازپڕۆم ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کۆمپانیای وزەی لاتیڤیجاس گازی لاتیڤیا گوتی گاز لە ڕووسیا دەکڕێت و پارەکەشی بە یۆرۆ دەدات، سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن پێشتر بڕیارێکی دەرکردبوو لەسەر ئەوەی ئەو وڵاتانەی کە " دۆستی " ڕووسیا نین دەبێت پارەی گازەکە بە دراوی ڕوبڵ بدەن.

وتەبێژێکی کۆمپانیاکەی لاتیڤیا ڕۆژی هەینی گوتی کۆمپانیاکە گاز لە ڕووسیا دەکڕێت نەک گازپڕۆم.

کۆمسیۆنی ئەوروپا کە باڵی جێبەجێکاری یەکێتی ئەوروپایە، هۆشداریداوە لەسەر پابەندبوون بە فەرمانەکەی پوتنەوە و دەڵێت پابەندبوون پێوەی پێشێلکردنی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا دەبێت بۆ سەر مۆسکۆ، هەروەها داوای لە کۆمپانیاکانی یەکێتی ئەوروپا کردووە پارەکە بەردەوام بەو دراوە بدەن کە پێشتر لە گرێبەستەکانیاندا لەگەڵ گازپڕۆم ڕێکەوتوون لەسەری، لە زۆرینەی گرێبەستەکاندا پارەی گازەکە بە یۆرۆ و دۆلار بووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG