گه‌وره کاربه‌ده‌سـتی کۆمک‌کاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له که‌رتی غه‌ززه ده‌ڵێت ده‌یان چه‌کداری ده‌مامک کردوو هێرشیان کردۆته سه‌ر ئۆردوگایه‌کی هاوێنه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که بۆ منداڵانی فه‌ڵه‌سـتینی کراوه‌ته‌وه.
جۆن گینگ ده‌ڵێت هێرشبه‌ران په‌لاماری پاسه‌وانێـکیان داوه و چادره‌کانیان سووتاندوه و ده‌شڵێت ئه‌و هێرشه په‌یوه‌ندی هه‌یه به توندڕه‌وانه‌وه.
کاربه‌ده‌سـتانی UN ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان ژماره‌یه‌ک گولـله‌یان به نووسراوێـکه‌وه جێـهێشـتووه و تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی کوشـتنی گینگ ده‌که‌ن، واته سه‌رۆکی ده‌زگای بوژاندنه‌وه و کارکردنی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له غه‌ززه.
تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش هیچ لایه‌نێـک به‌رپـرسێـتی خۆی له‌و هێرشه ڕانه‌گه‌یاندووه.