کاره‌به‌ده‌سـتانی ئاسایشی حه‌ماس ده‌ڵێن ئه‌وان ته‌رمی چالاکوانێـکی ئیتاڵیان له ماڵێـکی چۆڵدا له غه‌ززه دۆزیوه‌ته‌وه پاش ئه‌وه‌ی له لایه‌ن کۆمه‌ڵه چه‌کدارێـکی توندڕه‌وی فه‌ڵه‌سـتینی ڕفێندرابوو.
پـۆلیسی حه‌ماس ڕۆژی هه‌ینی ئه‌و ته‌رمه‌ی له ماڵی ئه‌ندامی کۆمه‌ڵێـکی سه‌له‌فی لایه‌نگری قاعیده دۆزوه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا پـشـتڕاستی کرده‌وه که ئه‌وه ته‌رمی ڤیتـتۆریۆ ئه‌رگۆنیـیه ئه‌و پـیاوه ئیتاڵیـیه‌ی له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێـکی لایه‌نگری فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان کارده‌کات که به بزوتنه‌وه‌ی هاوسۆزی نێونه‌ته‌وه‌یی ناسراوه.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له ڤیدیۆیه‌کدا که له‌سه‌ر ئنته‌رنێت بڵاوکرایه‌وه ڕفێنه‌رانی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کرد ئه‌گه‌ر بێت و حه‌ماس ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌که‌یان ئازاد نه‌کات ئه‌وا ڤیتـتۆریۆ ئه‌رگۆنی ده‌کوژن.
به‌رپـرسێـکی بزوتنه‌وه‌ی هاوسۆزی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌سـتین گوتی ئێمه هه‌رگیز له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووین بیکوژن.
دوو که‌س که گومان ده‌کرێت ده‌سـتیان له کوشتنه‌که‌دا هه‌بێت ده‌سـتگیرکراون و به لایه‌نی که‌م که‌سێـکیش به دوایدا ده‌گه‌ڕێن.