Accessibility links

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێت ڕەوشی غەززە جێی نیگەرانییە


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وتی ئەمەریکا لەنزیکەوە چاودێری بارودۆخی غەززە دەکات و پێی وایە ڕەوشەکە زۆر جێی نیگەرانییە، وتیشی ئیسڕائیل مافی خۆیەتی بەرگری لە خۆی بکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هێثەر ناورێت وتی " ڕەوشی غەززە زۆر جێی نیگەرانییە. بەشێوەیەکی گشتی سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکان دەکەین بۆ سەر ئیسڕائیل و داوا دەکەین سنوورێک دابنرێت بۆ هەموو ئەو توندوتیژییە وێرانکەرە."

جێی ئاماژەیە فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسڕائیل 150 ئامانجییان لە غەززە بۆردومان کرد لە کاتێکدا چالاکەوانانی فەڵەستینی دەیان موشەکیان بە ئاڕاستەی سعودیە هاویشت و لەنێویشیان موشەکی مەودا فراوانیان تێدابووە کە ناوجەرگەی ئیسڕائیلی کردۆتە ئامانج، ئەمەش گرژیی و شەڕەکەی زیاتر کرد سەرەڕای دانوستانەکان سەبارەت بە هێورکردنەوەی ڕەوشەکە و خۆبەدوورگرتن لە هەڵگیرسانی جەنگێکی فراوان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG