Accessibility links

لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیلدا سێ کەس لە کەرتی غەززە کوژران


بەرپرسانی تەندروستی کەرتی غەززە کە حەماس بەڕێوەی دەبات وتیان لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ئیسڕائیلدا بۆ سەر پەرژینی سنووری کەرتی غەززە سێ کچ کوژران.

ئیسڕائیل وتی هێرشێکی کردۆتە سەر کۆمەڵێک خەڵک کە گومانی ئەوەیان لێکراوە هەوڵیاندابێت بەشێک لە پەرژینە سنوورییەکە بتەقێننەوە.

وەزارەتی تەندروستی غەززە وتی دووان لە کوژراوەکان تەمەنیان 13 ساڵ بووە و یەکێکی دیکەیان 14 ساڵ بووە.

جێی ئاماژەیە لە میانەی خۆپیشاندانەکانی فەڵەستیندا لەسەر سنوور هێزەکانی ئیسڕائیل زیاتر لە 216 هاوڵاتی فەڵەستینیان کوشتووە، خۆپیشاندانەکانیش حەوت مانگ پێش ئێستا دەستیان پێکرد دژی گەمارۆدانی غەززە لەلایەن ئیسڕائیلەوە. هەروەها لەلای ئیسڕائیلیشەوە تەنها یەک سەربازی ئیسڕائیلی کوژراوە.

ئیسڕائیل دەڵێت بەکارهێنانی هێز زۆر پێویستە بۆ پاراستنی سنوور لە دزەکردنی چەکدارە فەڵەستینیەکانی غەززە. هەندێک کات پێکدادانەکان زیاتر دەبن و هێرشی ئاسمانی ئەنجام دەدرێت، ئیسڕائیل هۆشیاریداوە لەوەی ئەوە لەوانەیە ببێتە هۆی هەڵگیرسانی جەنگ. چەند جارێکیش نەتەوە یەکگرتووەکان و میسڕ ڕۆڵی نێوەندگیریان بینیوە بۆ وەستاندنی شەڕ لەو ناوچەیەدا.

سوپای ئیسڕائیل لە بەیاننامەیەکدا وتی " ڕۆژی یەکشەممە فڕۆکەیەکی ئیسڕائیلی سێ تیرۆریستی لە نزیک پەرژینە سنوورییەکەوە کوشتووە کە هەوڵیانداوە تێکی بدەن و بۆمبی تێدا بچێنن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG