Accessibility links

دەسەڵاتی حەماسی فەلەستینیـیەکان بڕیاری سزای مەرگ بۆ 6 کەس دەردەکات


سەرۆکی دەستەی دادوەری لەشکری لە وەزارەتی ناوخۆی بزوتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند دادگای لەشکری سزای مەرگی دەرکردووە بۆ 6 کەس کە یەکێکیان ژنە، ئەمەش بە تاوانی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل.

عەمید ناسر سلێمان ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی گوتی"دادگای لەشکری سەر بە دەستەی دادوەری لەشکری لە وەزارەتی ناوخۆ و ئاسایشی نیشتمانی، بەیانی ئەمڕۆ بڕیاری خۆی لەسەر 14 کەس دا بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ داگیرکەر، شەش لەوانە سزای مەرگیان بۆ دەرچووە."

گوتیشی ژنێک بە ناوی (ئامال م. م) تەمەن 55 ساڵ کە دانیشتووی ئیسرائیلە لە نێو ئەوانەدایە کە سزای مەرگیان بۆ دراوە.

باسی لەوەش کرد ئەو کەسانە زانیاریـیان داوە سەبارەت بە "پـیاوانی بەرگری و تونێلە لەشکریـیەکانیان و شوێنی کۆبوونەوەیان و هەڵدانی موشەکەکانیان."

جێی ئاماژەیە لە وڵاتی ئیسرائیل سزای مەرگ نیـیە و لە ساڵی 1962 پەرلەمانی ئیسرائیل بڕیارێکی بۆ ئەم مەبەستە دەرکردووە.

XS
SM
MD
LG