پاسه‌وانانی که‌ناری یۆنانی ڕێگه‌یان به‌و ته‌نیا که‌شتیـیه‌ی كۆمه‌ڵه که‌شتی چالاکوانانی لایه‌نگری فه‌ڵه‌ستینی گرت، ئه‌وه‌ی خۆی له ده‌ستی پاسه‌وانان ده‌ربازکردبوو .
به‌رپرسانی یۆنانی ئه‌مڕۆ که‌شتی ناسراو به دیگنایت/ ئهلکهرامهیان راگرت له‌و ده‌مه‌ی له نزیک دورگه‌ی کریکی یۆنانی سه‌رگه‌رمی به‌نزین تێکردنهوهبوو. ئه‌م که‌شتیـیه فه‌ره‌نساییه بچووکه که 10 چالاکوانی هه‌ڵگرتبوو به‌ره‌و به‌نده‌رێکی نزیک ڕاکێشرا.
ئه‌وه‌ی شایانی باسه، ڕێکخه‌رانی کۆمه‌ڵه که‌شتیـیه‌که به‌نیازبوون نزیکه‌ی 10 که‌شتی له یۆنانه‌وه به‌ره‌و که‌رتی غه‌ززه به‌ڕێبکه‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ک بهرههڵستکردنێک له دژی گه‌مارۆی ده‌ریایی ئیسرائیلی بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه.
به‌رپرسانی یۆنانی قه‌ده‌غه‌یان سه‌پاندووه به‌سه‌ر ئه‌و که‌شتیانه‌ی به‌ره‌و غه‌ززه ده‌ڕۆن، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێن ئه‌وان مه‌ترسیان له سه‌لامه‌تی گیانی ئه‌و چالاکوانانه هه‌یه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی 9 چالاکوان کوژران له میانه‌ی پێکدادانی نێوان کۆماندۆکانی ئیسرائیل و چالاکوانان له ساڵی رابردوودا.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، حکومه‌تی ئیسرائیلی ده‌ڵێت به مه‌به‌ستی رێگرتن له به‌ده‌ستهێنانی چه‌ک له لایه‌ن گروپی حه‌ماسی له که‌رتی غه‌زه، هه‌ربۆیه له ساڵی 2007 دا گه‌مارۆی ده‌ریایی به‌سه‌ر که‌رتی غهززهدای سه‌پاند.