Accessibility links

وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت تاوتوێی کاتی کۆتایی کشانەوە لە ئەفغانستان دەکەن


وابڕیارە ڕابەرانی وڵاتانی کۆمەڵەی حەوت ڕۆژی سێشەممە کۆببنەوە و تاوتوێی ڕەوشی ئەفغانستان بکەن، هەندێک لە وڵاتانیش داوا لە ئەمەریکا دەکەن هێزەکانی لەدوای 31 ی مانگی هەشتەوە لە ئەفغانستان بهێڵێتەوە تاوەکو یارمەتیدەر بن لە گواستنەوەی هاوڵاتیان لەو وڵاتەدا.

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن وتی " داوا لە هاوڕێ و هاوپەیمانەکانمان دەکەین لە پاڵ گەلی ئەفغانستاندا بوەستن و پشتیوانیکردنی پەنابەران و یارمەتیە مرۆییەکان زیاد بکەن."

تەنها یەک هەفتە ماوە بۆ ئەو کاتەی کە بایدن دیاریکردووە بۆ تەواو بوونی کشانەوەی ئەمەریکیەکان لە ئەفغانستان، دەیان هەزاران کەس لەو ئەفغانیانەی کە یارمەتی هێزەکانی ئەمەریکایانداوە بەرەو فڕۆکەخانەی کابوڵ بەڕێکەوتوون و هیوادارن بە پارێزراوی بگەنە فڕۆکەخانەکە و وڵاتەکە جێبهێڵن.

بەڵام زۆرێک لە ئەفغانیەکان دەڵێن زۆر قورسە لە خاڵە پشکنینیەکانی تاڵیبان دەربازت ببێت کە بە چواردەوری فڕۆکەخانەکەدا دایناون. لەلای خۆشیەوە تاڵیبان هۆشیاریداوە لەسەر درێژکردنەوەی ئەو ماوەیە و بە " هێڵی سوور " ناودێری کردووە.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەیک سۆلیڤان وتی " ڕۆژانە لە گفتوگۆداین لەگەڵ تاڵیباندا لەڕێی کەناڵە سیاسی و ئەمنیەکانەوە، گفتوگۆکانیش سەرجەم ڕووداوەکانی ئێستای کابوڵ لەخۆدەگرێت."

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG