سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون ده‌ڵێت کاتێك له‌م هه‌فته‌یه و له‌کۆریای باشور کۆبونه‌وه‌ی ده‌بێت ده‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی دۆلهمهندترین وڵاتانی جیهان، فشاریان ده‌خاته سه‌رتا خه‌ڵکی فه‌قیر و هه‌ژاری جیهان له بیر نه‌که‌ن.
سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان بان کی مون له سیئول-ه بۆ به‌شداری دهکۆبونهوهی لوتکه‌یی گروپی 20 که پێنجشه‌ممه ده‌ست به‌کار ده‌کات. ئه‌و چوارشه‌ممه به پیامنێرانی گوت ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستی بێت دێکات تامسۆگهری بکات 20 وڵاتی خاوه‌ن ئابوری گهۆره" له‌به‌رنامه‌یان دا چاره‌سه‌ری بۆ هه‌ژارترین خه‌ڵک-ی" جیهان بدۆزنه‌وه.
بان کی مون گوتی 3 په‌یامی گرهنگ ده‌داته به‌شداربووانی کۆبونه‌وه‌ی گروپی20.
یه‌که‌م، وڵاتانی پێشکهۆتو ده‌بێت به‌ڵێنیان جێ به‌جێ بکه‌ن که له ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ئی گه‌شه‌دانی هه‌زاره دا هاتووه. دوهه‌م، سه‌رمایه ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و شتانه دابندرێته‌وه که زۆرترین قازانجی هه‌یه وه‌ك دابێن کردنی خۆراك و ته‌ندروستی ژنان و مه‌نداڵان. سێهه‌م، وڵاتان ده‌بێت هه‌نگاوه‌کانیان خێراتر بکه‌ن له پێناو پاراستنی ژینگه.