Accessibility links

کۆمەڵەی بیست بۆ شەش مانگی دیکە خزمەتگوزاری قەرزی وڵاتانی هەژار ڕادەگرێت


کۆمەڵەی بیست لەمیانەی کۆبوونەوەیەکیاندا لەڕێی ڤیدیۆوە درێژکردنەوەی ڕاگرتنی قەرزی وڵاتانی هەژارییان بۆ شەش مانگی دیکە ڕاگەیاند.

وەزیری دارایی ئیتاڵیا دانیێلی فرانکۆ بە ڕۆژنامەنووسانی وت " بڕیارماندا دەستپێشخەریی ڕاگرتنی خزمەتگوزاری قەرزی وڵاتانی هەژار تاوەکو کۆتایی ساڵی 2021 درێژبکەینەوە." ئەوەشی خستەڕوو " ئەمە دوایین درێژکردنەوەیە."

کۆمەڵەی بیست پشتیوانیان لە دەستپێشخەریی سندوقی نێودەوڵەتی کرد بۆ زیادکردنی یارمەتییەکان بۆ وڵاتانی هەژار، ئەوەش لەڕێی دەرکردنی یاسایەکی نوێی مافەکانی ڕاکێشانی تایبەتەوە بە بڕی 650 ملیار دۆلار.

ئەمەش یەکەمین یاسایە لەوجۆرە لەدوای قەیرانی دارایی ساڵی 2009 ەوە، هەروەها تواناکانی سندوقی پارەیی نێودەوڵەتی بۆ پێدانی قەرز زیاتر دەکات.

لە مانگی چواری ساڵی 2020 دا کۆمەڵەی بیست سووەکانی لەسەر ئەو قەرزانە لابرد کە دابووی بە وڵاتانی هەژار، ئەوەش بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، دواتر لابردنی سووەکانیان لە مانگی 10 ەوە درێژکردەوە بۆ 30 ی مانگی شەشی ساڵی 2021 .

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG